پەرلەمانتارێك: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجەی عێراق هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت”.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، عێراق لە 17 و 18ی مانگدا دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم رەوانە بكرێت.
راشیگەیاند، دەبێت هەرێمی كوردستان هاوكاریی حكومەتی عێراق بكات و زانیارییەكانی تایبەت بە فەرمانبەران بخاتە بەردەمی بەغداد.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات، بەڵام ئەوەش پێویستی بە سازان هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن

هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمەبەستی…
Total
0
Share