كۆمسیۆن دوا هەلی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئاشكرادەكات

كۆمسیۆن دوا هەلی نوێكردنەوەی تۆمار و بەدەستهێنانی كاتی بایۆمەتری بۆ لەدایكبووانی ساڵی 2006 ئاشكرادەكات.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاگادارییەكی ئاراستەی گەنجانی لەدایكبووی (2006/1/1 تا 2006/2/25) كردووە كە دوا هەلیان تا رۆژی پێنجشەممە 2023/10/19-یە بۆ نوێكردنەوەی تۆماریان و بەدەستهێنانی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

داواشیان لێدەكات سەردانی ناوەندەكانی تۆمار بكەن و بەڵگەنامە فەرمییەكانیان و كۆپییەكیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

پێشتر بۆتان شێرکۆ جاف، یاریدەدەری هونەری لە لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان سەرجەم لەدایکبووانی ساڵی 2005 مافی بەشداریکردنیان هەیە و کارتی بایۆمەتریان بۆ دەرهێنراوە، چونکە ئەمساڵ 18 ساڵیان تەواوکردووە، بەڵام لەدایکبووانی ساڵی 2006 مافی دەنگدانیان نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە دەکەوێتە ساڵی داهاتووەوە، لەدایکبووانی 1-1-2006 تا لەدایکبووانی 25-2-2006 مافی دەنگدانیان هەیە، چونکە تا کاتی دەنگدانەکە تەنها ئەمانە 18 ساڵ تەواودەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لە بارەی وەرگرتنی پێوەری کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات و دەڵێت، “هەر هاوڵاتییەک پێوەری نەبێت…
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: لە سبەینێوە دەست بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دەكرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی شارەكە دەكاتەوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ…
Total
0
Share