ڕۆناڵدۆ تا گەورە بێت باشتر دەبێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لەدواى تەمەنی 30 ساڵی ئاستی بەرزتر بووەتەوە وەک لەوەى دابەزیبێت.

ڕۆناڵدۆ بەرامبەر سلۆڤاکیا دوو گۆڵی تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ پورتوگال گەیاندە 125 گۆڵ

پێش تەمەنی 30 ساڵی ڕۆناڵدۆ 52 گۆڵی بۆ پورتوگال کردبوو بەڵام دواى تەمەنی 30 ساڵی 73 گۆڵی تۆمارکردووە.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت لە یارییکردن بەردەوام دەبم و کۆڵ نادەم، بەشداری یۆرۆی 2024یش دەکەم و ئامانجم بەدەستهێنانی ناسناوەکەیەتی.

ڕۆناڵدۆ خوازیارە بتوانێت 1000 گۆڵ تۆماربکات پێش ئەوەى واز لە یارییکردن بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس ڕیمۆنتادای مێژوویی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share