بەهۆی کۆرۆناوە مەشقە ئامادەکارییەکانی ئەڵمانیا هەڵوەشێندرانەوە

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەشقەکانی ئەمڕۆ سێشەممەی هەڵوەشاندەوە، هۆکارەکەش بۆ یاریزانێک دەگەڕێتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “بێلد سپۆرت”، ئەو یاریزانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە نیکلاس سولی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنە و هیچ نیشانەیەکیشی تیادا دەرنەکەوتووە.

یاریزانەکە ساڵی ڕابردوو تووشی ڤایرۆسەکە بووە، هەروەها دواتر هەردوو ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای بۆکراوە.

بەبڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا، یاریزانان بەشێوەی تاکە کەسی مەشقوڕاهێنانە ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیشتنشتاین ئەنجامداوە، ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەش بڕیارە سبەی شەو لە ئەڵمانیا ئەنجامبدرێت.

لەبەرامبەر ئەم ڕاستییەکە، دەسەڵاتی پزیشکی ڤۆلسفبۆرگ (ئەو شارەی یارییەکەی لێدەکرێت)، بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی نیکلاس سولی لە پێکهاتەی “دای مانشافت”، هەروەها کەرەنتینکردنی چوار یاریزانی دیکە بەوپێیەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵیدا هەبووە.

بابەتی پێشتر

داهاتی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا دەگاتە 800 ملیۆن

بابەتی دواتر

تایسن بۆ ئانتۆنی جۆشوا: من ئامادەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی لە پاریس چی دەکات؟

ئەنتۆنیۆ کۆنتی کاندیدە بۆ پۆستی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، ئەگەرێکی بەهێز هەیە جێگەی کریستۆف گالتیێر بگرێتەوە. ماڵپەڕی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان پله‌ی یه‌که‌می گرته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی ڕیاڵ مه‌دریده‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share