سبەی خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات

سبەی دیاردەی خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات و لە چەند وڵاتێكی جیهان دەبینرێت، بەڵام كوردستان و عێراق نابینرێت.

خۆرگیرانەكە سبەی شەممە 14ی تشرینی یەكەم كاتژمێر 06:05 خولەكی ئێوارە تا كاتژمێر 11:55 خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان روودەدات.

سادق عەتیە، شارەزای عێراقی دەڵێت، قۆناغە جیاوازەكانی ئەم خۆرگیرانە لە هەردوو كیشوەری ئەمریكا باكوور و باشوور، هەروەها لە زەریاكانی هێمن و ئەتڵەسی دەبینرێت.

ئەوەشی وت، بەڵام لە عێراق نابینرێت.

خۆرگیرانی بازنەیی كاتێك روودەدات كە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی، مانگ بەر لە خۆر دەگرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەبارەی مانگ لە خۆر بچوكترە، بۆیە تیشكەكانی خۆر لە پشتی مانگەوە وەك ئاگرێكی بازنەیی دەردەكەون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەج نوسیووە

بابەتی دواتر

زانكۆی سەلاحەدین دەستپێكردن بە خوێندنی باڵا دواناخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share