ئەڵمانیا.. پیاوێك دەستگیركرا “گۆشتی مرۆڤی خواردووە”

پۆلیسی ئەڵمانیا

داواكاری گشتیی ئەڵمانیا ئاشكرایكردووە، بەڵگە هەن كە لە كەیسی كوشتنی پیاوێكدا كە ڕوفاتەكەی لە بەرلین دۆزراوەتەوە “گۆشتی مرۆڤ خوراوە”.

سكای نیوزی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، “داواكاری گشتیی ئەڵمانیا باسی لەوەكردووە، لە كەیسی كوشتنی پیاوێكدا لە بەرلین ڕونبووەتەوە كە تۆمەتبارەكە ئارەزوی خواردنی گۆشتی مرۆڤ دەكات”.

لەبارەی كەیسەكەوە ئەوە ئاشكراكراوە، لە بەشی باكووری پایتەختی ئەڵمانیا، ئێسك و پروسكی پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ دۆزراوەتە، دواتر لەسەر ئەو كەیسە پێنجشەممەی ڕابردوو 19ی تشرینی دووەم، پۆلیسی ئەڵمانیا پیاوێكی تەمەن 41 ساڵی دەستگیركردووە “بەگومانی ئەوەی تاوانەكە بەهۆی پالنەری جنسییەوە ڕویدابێت”.

چەند سەرچاوەیەك باسیان لەوەكردووە، تۆمەتبارەكە لە ماڵەكەی خۆیدا لە نزیك شوێنی قوربانییەكە دەستگیركراوە.

مارتن ستیلتنەر، وتەبێژی نوسینگەی داواكاری گشتیی بەرلین بە سكای نیوزی وتووە، “تۆمەتبارەكە ئارەزوی خواردنی گۆشتی مرۆڤ دەكات، تەنانەت لەڕێی ئینتەرنێتەوە بە دوای ئەو بابەتەدا گەڕاوە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، تۆمەتبارەكە و قوربانییەكەش ئەڵمانین و لەڕێی ئێنتەرنێتەوە پەیوەندییان هەبووە.

میدیا بەریتانییەكە باسی لە ڕوداوێكی دیكەی هاوشێوە كردووە كە لە ساڵی 2006 بە هەمانشێوە لە ئەڵمانیا ڕویداوە، “پیاوێك هەستاوە بە تاوانی كوشتن و تێكدانی جەستەی قوربانییەكان، پیاوێكی كوشتووە و گۆشتەكەی خواردووە پاش ئەوەی لەڕێی ئینتەرنێتەوە یەكتریان ناسیووە، دواتر بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دراوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق: مەترسیی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان هەڕەشە لە عێراق دەکات

بابەتی دواتر

ئەمریکا.. لە مۆڵێکدا تەقە بەناو خەڵکدا دەکرێت و ژمارەیەک بریندار دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share