دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران یەك بڕگە لەخۆدەگرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێك ئەنجامبدات و بەرنامەی كار یەك بڕگە لەخۆدەگرێت.

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە كە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەسەر (گەمارۆ، بۆردومانی غەززە و تێكچوونی رەوشی مرۆیی).

بڕیارە دانیشتنەكە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، وەك ئەوەی لە بەرنامەی كاردا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share