تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ ئاردا گولەر داگیرساند بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی تیمەکەى بکاتەوە.
گولەر پێشتر سێ مانگ لە یارییکردن دوورکەوتبووەوە، بەڵام جارێکی تر توشی پێکان بووەوە و ئەمجارەش مانگێک دوورکەوتەوە.
ئێستا بەتەواوی پێکانەکەى تێپەڕاندووە و بۆ یارییکردن ئامادەیە
بەڵام تیمی پزیشکی نایەوێت وەک جاری ڕابردوو پیکانەکەى سەر هەڵبداتەوە بۆیە فشاری لێناکەن.
میلیتاویش بەشێوەیەکی باش هەنگاو بەرەو چاکبونەوە دەنێت و لە قۆناغێکی باشی چارەسەردایە.
کۆرتوا دۆخەکەی وەستاوە و گەشبینی نییە بۆ زوو گەڕانەوەى