بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی کەسێک دەستگیرکرا 

دوای ئەوەی لە سنووری گوندی خەربەندەلو، هاوڵاتییەک ژمارەیەک داری سروشتی بڕیبووەوە، لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستگیرکرا. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سنووری گوندی خەربەندەلو، هاوڵاتییەکیان بەدیکرد کە ژمارەیەك داری سروشتی بڕیبووەوە”.

باسیلەوەشکرد، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا و هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و سەرجەم دارە بڕاوەکان و مشارێکی داربڕین و دوو تەورداس ، پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا، بەشێک لە هاوڵاتییان بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ بڕینەوەی درەختەکان دەبەن، بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر ژینگەی دارستانەکان دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت ئەو زیادكردنە مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی…
Total
0
Share