كەمال محەمەد: ئەم هەفتەیە بڕیار لەسەر نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دەدرێت

كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم لە دیدارێكدا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامدەدرێت بڕیار لەسەر نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دەدرێت.

وتیشی، “لە دیاریكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری هاوڵاتییان زەرەرمەند نابن و كاردەكەین بۆ چارەسەری ریشەیی كێشەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشنیازەكانمان لەبارەی دیاریكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕواندەكرێت ئەگەر ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامبدرێت دەنگی لەسەر دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share