نێچیرڤان بارزانی: مووچە مافی سەرەتایی مووچەخۆرانی هەرێمە هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵەیەی بەغداد دەیكات لەگەڵ هەرێم هەموو شتێكە بەس فیدراڵی نییە و دەشڵێت، ” مووچە مافی سەرەتایی مووچەخۆرانی هەرێمە هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق و لۆژیكی نییە تائێستا باس لە ناردنی مووچە لە بەغدادەوە دەكرێت”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی دیداری میریدا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، یەكێتی و پارتی پەیوەندییەكانیان هێندە خراپ نییە كە نەتوانین چارەسەری بكەین و دەبێت رێككەوتنی واقیعی لە نێوان هەردوولادا هەبێت.
لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادش نێچیرڤان بارزانی وتی، “ئەو مامەڵەیەی بەغداد دەیكات لەگەڵ هەرێم هەموو شتێكە بەس فیدراڵی نییە، جگەلەوەش مووچە مافی سەرەتایی مووچەخۆرانی هەرێمە هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق و لۆژیكی نییە تائێستا باس لە ناردنی مووچە لە بەغدادەوە دەكرێت”.
راشیگەیاند، بە لێكترازان هەموو عێراق زەرەرمەند دەبێت و قوڵایی ستراتیژیی هەرێمی كوردستان بەغدادە و كێشەكانی ئێمە لە بەغداد چارەسەردەبێت و دەمانەوێت دۆخی خەڵك باشتربكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی سەوز: جارێكی تر پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی بۆ بابەتی ناپەیڕەوی بەكارهێنایەوە

فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ واژووكردن…
Total
0
Share