محەمەد شیاع سودانی: گەشتەکەم بۆ روسیا لە کاتێکی هەستیاردایە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ روسیا لە کاتێکی هەستیاردایە کە ناوچەکە بە ئاڵنگاری مەترسیداردا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی راگەیەندراو گەیشتە مۆسکۆ و لە کۆشکی کرملن لەگەڵ پوتین کۆبووەوە.

لە بەشێک لە وتەکانیدا سودانی ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە لەبەردەم راپەڕینێکداین کە گەلی فەلەستینی لە دژی دەسەڵاتی زایۆنی دەستیپێکردووە، بەڵام وەک دەیبینین ئیسرائیل بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆردومانی فەلەستین دەکات.

سەردانەکەی سودانی بۆ روسیا بەمەبەستی پەرەدانە بە پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی هەردوو وڵات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق: زیاتر لە 583 ژن لە عێراقدا لە چاودێری کۆمەڵایەتیی سوودمەندبوون

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی سودمەندانی یاسای پاراستن و چاودێری…
Total
0
Share