ڕۆژنامەى لیکیپی فەرەنسی پێیوایە ئینریکی وەک پێویست پشت بە مباپی نابەستێت و ئەویش متمانەى لەدەستداوە.
بە ڕاى ڕۆژنامەى لیکیپ، لویس ئینریکی ڕاهێنەری پاریس ئامادەکاری دەکات بۆ دروستکردنی تیپێک بە بێ مباپی و پێیوایە وەرزی داهاتوو دەڕوات.
هەر بۆیە هەموو سرنج و یاریکردنی یانەکە ناخاتە ئەستۆی مباپی و زۆر یاریزانی تری کردووە بە هێزی تیپەکە.
لە ژێر دەستی ئینریکی ئێستا حەکیمی و ڤیتینا و ئیمری و موانی و ڕامۆس وەک مباپی ڕۆڵیان هەیە بۆ بردنەوە.
مباپی چوار یارییە گۆڵی بۆ پاریس تۆمارنەکردووە و دواین گۆڵیشی بە لێدانی سزا بووە.