غالب محەمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید هەموو دۆسیەکانی هاوڵاتییانی خەڵکی کوردستان بە پارتی دەفرۆشێت.
غالب محەمەد لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید هەموو ئەو دۆسیەیانەی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە بە پارتی دەفرۆشێت، بۆ نموونە بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە کاتێک لە پرۆژە یاسای بودجە دانرا و دواتر لابرا شاسوار بە پارتی فرۆشت.
باسیلەوەشکرد، ناکرێت لە کاتی دەنگدان بقیڕێنیت بڵێی لە دژی پارتیم و لەبەرەی خەڵکم دواتر کە چوویتە پەرلەمان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بێدەنگ و سەرکز دابنیشیت.
وتیشی، واژۆی پەرلەمانتاران و هەمواری یاسا بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەنێردرێت نەک سەرۆک وەزیران، ئەوەی شاسوار عەبدولواحید کردی بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵکە، گەرنا ئیش بەو نەزانییە ناکرێت.