دوو یارییە یامال دیار نییە

ئاستی یامین یامال بەرەو دابەزین دەچێت و لە دوو یاریی ڕابردوودا وەک پێویست دەرنەکەوتووە.

تیپەکەی چاڤی کەمتر بە دواى یامالدا دەگەڕێت و زیاتر تۆپەکانیان بۆ کانسیلۆی بەرگریکاری باڵی ڕاستە.

هێشتا لێکتێگەیشتنیش لەگەڵ کانسیلۆ و یامال دروست نەبووە کە پێکەوە لە یەک باڵدا یاریی دەکەن.

هەردوو یارییەکە بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە لەتایمی دووەمدا دانیشێنراون.

چاڤی هەر لەسەرەتاى وەرزەوە وتوویەتی کە پێویست ناکات فشار بکەینە سەر یامال و ناتوانین داواى ئەوەی لێبکەین کە چوار ساڵە لەگەڵ دێمبلیدا پەیڕەوی دەکەین.

بابەتی پێشتر

لە 30 خولەکدا 3 بوومەلەرزەی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

بابەتی دواتر

کلاسیکۆی زەوی لە ماراکانا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share