ناوەندی نیشتمانیی بومەلەرزەزانیی ئەفغانستان ڕایگەیاند، “سێ بوومەلەرزەی بەهێز لە ماوەی نیو کاتژمێردا بەشی ڕۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاندووە”.
ئەو ناوەندەی ئەفغانستان دەڵێت، “دوایین بوومەلەرزە کە روویدا گوڕەکەی 6.2 پلە بوو، پێشتریش دوو بوومەلەرزە بەگوڕی 5.6 و 6.1 پلە روویانداوە”.
ناوەندی بوومەلەرزەکان بە دووری 40 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری هێراتەوە دەستنیشان کراوە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی و ماڵی و برینداربوونی هاووڵاتیان بڵاونەکراوەتەوە.