تورکیا لە لێواری تەقینەوەدایە و ئەردۆغان ڕوبەڕووی ‘کاتە شەرمەزارکەرەکان’ دەبێتەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەمڕۆ دووشەمە 28ی کانونی یەکەم بڵاویکردەوە تورکیا لە لێواری تەقینەوەدایە و بەرەو تونێلێکی تاریک دەروات، ئەمەش بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی ناوخۆ و دەرەوەی ئەردۆغان ڕۆژەکانی مانەوەی دەژمێرێت، چونکە وڵاتەکەی لەسەر ڕێگایەکی هەڵەیە.

لە ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا هاتووە، “بەهۆی ئەو ڕێکارانەی کە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دانران، خۆپیشاندانەکان بە شێوەی ناوبەناو لە ژمارەیەک ناوچەی تورکیا دەستیانپێکرد، خەڵک ڕێکارەکانی بە نادادپەروەرانە بۆ گوزەرانی خەڵک و بازرگانییکردنی ناودەبرد، بەپێی راپۆرتەکە ژمارەیەکی زۆر لە کارگە و شوێنکارەکان داخران ئەوەش وایکردووە بەشێکی کرێکار و کارمەندانی ئەو شوێنانە بگەنە لێواری خۆکوژی”.

لەلایەکی دیکەوە تورکەکان ڕوبەڕووی دابەزینی نرخی دراوەکەیان و هەڵاوسانێکی ئابوریی گەورە بوونەتەوە  بەهۆی ئەو زیانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئازارەوە پێیگەیاندون، ئەمەش بێکارییەکی زۆر قوڵی لە وڵاتدا دروستکردووە، دوای نۆ مانگ و لەگەڵ مەترسییەکانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا نیشانەکان دەریدەخەن کە بەشێکی گەورەی دانیشتوان لە قەرزاری، هەژاری و برسێتییدا نوقم بوون.

هەروەها کۆمپانیای  MetroPoll Research، لە توێژینەوەیەکی پشتڕاستکراوەدا ڕایگەیاندووە کە %25ی ئەوانەی وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە دەڵێن، ناتوانن پێداویستییە بنەڕەتییەکانی خۆیان دابین بکەن و لە لێواری خۆکوشتندان.

سیاسەتی دوژمنکارانەی ناوخۆیی و دەرەکی

سیاستەکانی دەرەوە و ناوخۆی وڵا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئەردۆغان و دەستێوەردانە سەربازییەکانییەتی بەو سیاسەتە دەرەکییە شکستخواردووەی پەیڕەوی دەکات.

لە ناوخۆشدا دۆخەکە توشی سەرسوڕمانیکرد، کاتێک کە زانی کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەستدەرچووە لە تورکیا و حکومەت ڕایگەیاند، نەیانتوانییوە مەودای فراوانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکان هەروەها ئەو ڕاگەیەنراوانەی کۆتایی کە ژمارەی پێوانەیی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە لە تورکیا دەردەخست.

هەروەها دراوی نیشتمانیی تورکیا زیانێکی گەورەی بەرکەوت بەهۆی ئەو دابەزینە پێوانەییەی نرخەکەی، بەجۆرێک لەمساڵدا %30 نرخەکەی لەبەرامبەر دۆلاردا لەدەستدا، هەروەها کەمبوونەوەی یەکجار زۆری یەدەگی دراوی بیانی، وڵاتی توشی قەیرانێکی گەورەی دابینکردنی پێداویستییەکانی کردووەتەوە.

ئەم قەیرانانەی تورکیا لە کاتێکدایە ئەردۆغان هاوپەیمانێکی گرنگی لەدەستداوە کە ئەویش دۆناڵد ترەمپە، هەروەها تورکیا ڕوبەڕووی سزای جدیی ئەمریکا بووەوە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکی ڕوسی، هەروەها ڕوبەڕووی ڕەخنە و سەرکۆنە کردن بووەوە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە بەهۆی هەوڵەکانی بۆ گەڕان بەدوای گازی سروشتیی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەراست و ناکۆکییەکانی لەگەڵ یۆنان لەوبارەیەوە، هەروەها چاودێران پێشبینی دەکەن ئیدارەکەی بایدن زیاتر توند بێت لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و پێوەرەکانی دیموکراتی.

جوڵە درەنگ وەختەکانی ئەردۆغان

ئەردۆغان مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆخە ئابورییە قەیراناوییەدا بە کۆمەڵێک جوڵەی درەنگوەخت کرد، سەرەتا سەرۆکێکی نوێی بۆ بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی دیاریکرد، هەروەها وەزیری دارایی تورکیا دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و ئەدۆغان دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد.

هەروەها سەرۆک بەڵێنی چاکسازی لە دارایی و دادوەریی وڵاتەکەیدا، لە ناوەڕاستی کانونی یەکەمدا ئەردۆغان هەڵمەتێکی دیکەی هاوکاریی ڕاگەیاند بۆ بازرگانی و کارگە بچوکەکان بۆ ماوەی سێ مانگ، بەڵام چاودێران هەوڵەکانی ئەردۆغان بە درەنگ وەخت ناودەبەن.

بابەتی پێشتر

یەكێتی ئەوروپا ڕێككەوتنی بازرگانی پاش بڕێكستی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

كازمی وەڵامی گرووپە چەكدارەكان دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share