کەوتنەخوارەوەی پاسێک لەسەر پردێک مردنی 21 کەسی لێکەوتەوە

لە نزیک شاری مێستری ئیتاڵیا پاسێک لەسەر پردێکەوە کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، رووداوی هاتووچۆکە کاتێک روویداوە پاسەکە ژمارەیەک گەشتیاری هەڵگرتووە و لە شاری مێستری باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە چووە بۆ مارگیرا، لەسەر پردێک کە بەرزییەکەی 15 مەتر بووە کەوتووەتە خوارەوە و کەوتووەتە سەر هێڵێكی ئاسنین پاشان ئاگری گرتووە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، تا ئێستا 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 ی دیکەش برینداربوون و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن.

 

بابەتی پێشتر

ئەپیکور: هەناردەی نەوتیش دەستپێبکاتەوە ئێمە کار ناکەین

بابەتی دواتر

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای کۆچبەران رێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share