وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەچنە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و خەرجنەکردنی، هەریەکە لە وەزیری دارایی و پلاندانانی عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران کراون.

بڕیارە ئەمڕۆ، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق میوانداریی هەریەک لە تەیف سامی، وەزیری دارایی لەگەڵ محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندان بکات سەبارەت بە هۆکارەکانی خەرجنەکردنی بودجەی وەبەرهێنان.

پێشتریش نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی خستبووەڕوو، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامداوە و روونبووەتەوە کە هێشتا پارێزگاکان بودجەی تەرخانکراوی پرۆژەکانیان بۆ خەرجنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئەژماری بانکی نەکردووەتەوە بۆ ئەو پارێزگایانە تا بتوانن سوودمەندبن لە پشکی خۆیان لە داهاتی نانەوتی و دەروازە سنوورییەکانیان بەپێی یاسای بودجە و ئیدارەی مالی”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەڵەبجە: نزیکەی 57 تۆن خوێی خۆراکی دەستی بەسەردا گیرا

بابەتی دواتر

لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share