ئەمشەو تەنها 10 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی دەنگیان لەسەردراوە

مستەفا چاوڕەش رایگەیاند، لە کۆی 64 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تەنها 10 ماددەیان دەنگیان لەسەردراوە.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند، “ئەمشەو لە کۆنگرەدا گفتوگۆی زۆر چڕ و پڕ کران، لە کۆی 64 ماددە تەنها 10 ماددەی پەیڕەو یەکلاکرانەوە”.

ئاشکراشیکرد، “دەنگدان بە ماددەکانی دیکەی پەیڕەو و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەوێتە سبەینێ، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە سبەی کۆتایی بە کارەکانی کۆنگرە دەهێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share