(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

تۆتنهام بە یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن چانسی گرتنەوەی پلەی سێیەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی لەدەستدا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد.

وڵڤەرهامپتن لە مۆڵینیۆ میوانداری تۆتنهام هۆتسپێرزی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکەی سپێرز لە خولەکی یەک لەلایەن تانگوی ندۆمبێلی و گۆڵەکەی وڵڤەر لە خولەکی 86 لەلایەن ڕۆماین سایسەوە تۆمارکران.

یەکسانبوونی تۆتنهام چانسیکی گەورەی لەدەست مۆرینیۆ و پێکهاتەکەیدا، دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا و بە (26) خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوون، لە کاتێکدا بە بردنەوە و داماڵینی سێ خاڵ لە گورگەکانی ئینگلتەرا دەیانتوانی لە پلەی هەشتەمەوە بۆ سێیەم سەربکەون.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی تۆتنهام ژمارەی خاڵەکانی لەکۆی 15 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) گەیاندە 26 و لە پلەی پێنجەم دوای یانەکانی لیڤەرپوڵ، ئێڤەرتۆن، لیستەر سیتی و مان یونایتد جێگیربوون، لە بەرانبەردا یانەی وڵڤەرهامپتن لە پلەی 12 بۆ 11ی ئاڵوگۆڕی بە پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی یانەکاندا کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن ڕووبەڕووی لیڤه‌رپوڵ بووەوە، ئەستێرەکانی داڤید مۆیس بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد.…
Total
0
Share