حكومەتی عێراق چەند بڕیارێكی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەمەوبەدوا سەرجەم گرێبەستە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت و دەشڵێت، “ئەوانەی قەرزداری بانكە حكومییەكانن دەتوانن قەرزەكەیان بە دینار بدەنەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە، یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی تایبەت بە جێگیركردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەمەوبەدوا دەبێت سەرجەم گرێبەستە فەرمییە ناوخۆییەكان بە دینار بێت و ئەوانەی بە دۆلار قەرزداری بانكە حكومییەكانن دەتوانن بە دینار بیدەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share