پڕۆسەی وردبینی کردن لە دۆسیەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەستیپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە دۆسیەی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی زانکۆکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە.

ئاماژە بەوە دەکات، “لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆسەی وردبینی کردن لە دۆسیەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی دەرچوی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن بەمەبەستی دامەزراندنیان دەستیپێکرد”

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاگاداری سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بروانامە باڵاکان دەکات، کە یاساکانی ژمارە 59 و 67 دەیانگریتەوە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراق، بەمەبەستی وردبینی کردن و هەڵەچنینی داتاکانیان، پێویستە سەردانی ئەم بەستەرە (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq) بکەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر دەرچوویەک ئەگەر هاتوو لە داتاکان کێشەی هەبێت و نەتوانێت چارەسەری بکات، دەتوانێت لە ڕێگەی ئێمەیڵی وەزارەت ([email protected]) وێنەیەک لە داتاکەی خۆی بنێرێت و هەڵەکان دەستنیشان بکات بەمەبەستی راستکردنەوەی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری دەرچووان دەکاتەوە هەر دەرچوویەک دوای ئەوەی سەرجەم داتاکانی راست و دروست بوو، پێویستە داتاکان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی داتا بکات و پەسەندی  بکات و بینێرێت، بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت لە دامەزراندن، بەستەرەکەش تاکو کاتژمێر 12ی ئەم شەو کاراییە بۆ دەرچووان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەدەین

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌ به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە. لە…
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share