نوور بی ئێمی ڤڵۆگەری عێراقی کوژرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ڤڵۆگەری عێراقی نور بی ئێم لەلایەن چەکدارێکەوە  لە ناوچەی ئەلمەنسور کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستۆتەڕوو، کەسێکی چەکدار کە ماتۆڕسکیلێکی پێبووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڤڵۆگەری عێراقی (نور بی ئێم)ی کوشتووە لە گەڕەکی ئەلداودی ناوچەی ئەلمەنسور.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو چەکدارە سێ گوللەی ناوە بە ڤڵۆگەرەکەوە کە بەر مل و سکی کەوتوون و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

هێزێکی ئەمنی شوێنی ڕووداوەکەی گەمارۆداوە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا، کە بەپێی وتەی سەرچاوە ئەمنییەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە وڵاتەکە، بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە، لە…
Total
0
Share