لیژنەیەک بۆ گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان پێکهێنرا

وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان راگەیاند.

ئەحمەد لەعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “لیژنەکە تاوتوێی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2025ـی کرد، کە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشە تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان”.

وتیشی، دەرکردنی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، پێویستی بە شەش مانگ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەکە راسپاردەیەکی پێشکەش بە سەرۆکی حکومەت کردووە، بۆ ئەوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک راسپێرێت، بۆ لابردنی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو موڵکانەی کە ناکۆکیی یاسایییان لەسەرنییە”.

رۆژی 21/1/2025، پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان لە پەرلەمانى عێراق، دەنگى لەسەردرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتێک بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان ئەنجامدرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکیان بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان لە چەند گەڕەکێک ئەنجامدا. سەرۆکایەتیی…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: پەیوەندییەكی پتەو و بەردەواممان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتییدا هەیە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكی بەردەوام و پتەویان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا…
Total
0
Share