ئەمڕۆ ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا دووپاتیدەكاتەوە ئەمڕۆ ئەنجامی زانكۆلاین رادەگەیەندرێت.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلول لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023/ 2024) رادەگەیەنرێت.

بڕیارە راگەیاندنی ئەنجامەكان كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە رێوڕەسمێكدا دەستپێبكات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share