محەمەد ئەمین پێنجوێنی نووسەر و سیاسەتمەدار لە نووسینێكدا دەڵێت، بە گوێرەی ئەو لێدوانەی كە وەزیری بەرگریی دەوڵەتی توركیا كە لە سۆشیال میدیاكانەوە بڵاوكراوەتەوە هەڕەشەی توند دەكات ئەگەر واز لەهاوكاری پەكەكە نەهێنن هێرشی ئاسمانی ئەنجامدەدات بەمەش وادیارە هەمو پڕۆتۆكۆلات و پڕەنسیپ و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان پێشێلدەكرێت و جەنابی وەزیر سلێمانی شارێكی یاخی و كۆڵنەدەرە ئەم شارە ملی بۆ دەوڵەتی عوسمانی و چەندەها والی یەك لەدوای یەكەكانی بەغددای عوسمانی شۆڕنەكرد ئەوەش بزانە كاتێك لەشكری ئینكیشاری هێرشیكردە سەر ئیماراتی بابان ئیبراهیم پاشا هەتا دوا گوولە تۆپ بەرگری كرد و مامەیارەی تۆپ چی لەشكری بابان-یش دوا گولە تۆپی تەقاند دوا فیشەكی دەمانچەكەشی نا بەخۆیەوە وتی مردن شەریف ترە لەتەسلیم بوون.
دەشڵێت، “شێخ مەحمودی حەفید بەرەنگاری سوپای ئینگلیز بووەوە هەتا بە برینداری كەوتە دەست دوژمن وتی، “من تەسلیم نەبووم بە برینداری گیراوم”.
راشگەیاند، ساڵ نەوەدەكان بەندە لە خزمەتی مام جەلال دا بووم لە دەباشان شاندێكی وەزارەتی بەرگریی كەپێكهاتبوون لە چەند ژەنەراڵی گەورە بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی ئەركان داوایان لە مام جەلال كرد وتیان سەرانی پەكەكە لەم ناوەن دەبێت دەستگیربكرێن و تەسلیمیان بكەن، مام جەلال بەزمانێكی دیبلۆماسی نەرم وەڵامی دانەوە وتی، ئێوە بەم سوپا زەبەلاحەی كە هەتانە و بەم هەمو دەزگا هەواڵگری و سەربازییەیی كە هەتانە ناتوانن بیانگرن ئێستا ئێمە چۆن ئەوانەمان پێدەستگیردەكرێت.
ئەو سیاسەتمەدارە دەشڵێت، ” ژەنەراڵەكان بە لووت بەرزییەوە وتیان دەبێت دەستگیربكرێن و لێرە تەسلیمیان بكەن مام جەلالیش تووڕە بوو وتی یەك پشیلەشتان تەسلیم ناكەم ئیتر ئەمەبووە جێگەی كۆمێنت و نوكتەی میدیا ئەوروپیەكان چونكە ئەوان تەلەفزێۆنی سی ئێن ئێنی توركیان لەگەڵ بوو كە بەزمانی ئینگلیزی پەخشدەكات”.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی لە نووسینەكەیدا وتیشی، “جەنابی وەزیر بافڵ جەلال تاڵەبانی كوڕی مام جەلالە و زۆریش تووڕەیە و كچەزای ئیبراهیم ئەحمەدیشە كە دەڵێت، “
“نەعارەبم نەئێرانی
نەتوركێكی شاغستانی
هەر كوردم و كوردستانی
سلێمانی تەسلیم نابێت چونكە شاری ئیبراهیم پاشای بابان و مەلیك مەحموود و مام جەلالە”.
تێبینی:-
ئەم هەڕەشانە لەم ڕۆژەدا بۆ ئەوەیە كە هەوڵبدەن كۆنگرەكەی یەكێتی سەركەتوو نەبێت!!