لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای کەلار – خانەقین، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، دوو کەس برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆێۆتا پیکاب، بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی، بە ئاراستەی کەلار هاتووە و پێکیانداداوە.

دەشڵێت، بەهۆی ئەم رووداوەوە، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەی خانەقین بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسیلەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکە، لەدایکبووی ساڵی 1968ـە و شۆفێری نیسان سەنی-یەکەش لەدایکبووی ساڵی 2001ـە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێرشێکی چەکدارە بەکرێگیراوەکانمان تێکشکاند و دوو ئۆتۆمبێلیان لەناوبردران

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە راگەیاندراوێکدا نوێترین ئاماری روبەڕووبونەوەکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا راگەیاند. هێزەکانی سوریای…
Total
0
Share