مووچەی خانەنشینان زیاددەكرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی سەرجەم خانەنشینانی پلە نزم زیادەكرێت و بەپێی پێشنیازەكە بڕی 100 هەزار دینار زیاددەكرێت.

ئەحمەد مەزهەر جەبووری جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت مووچەی پلە نزمەكانی خانەنشینان زیادبكرێت و زیادكردنەكەش بە بڕی 100 هەزار دینار دەبێت ئەوەش لە رێگەی لیژنەیەكی حكومییەوە كە بەپێی بەرنامەی حكومەت پێكهێنراوە كاری لەسەر دەكرێت.

هاوكات لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، میوانداریی ماهر رەشید بەیاتی سەرۆكی دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی و بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی فەرمانبەرانی دەوڵەت و شاندی یاوەریان كراوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەنگاو و رێكارەكانی تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج پەرلەمانتار لە هاوپەیمانێتییەكەیان كشانەوە و سەرۆكی بزوتنەوەیەك لادرا

بەپێی بەڵگەنامەیەك پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیمتیداد كە هاوپەیمانی نەوەی نوێ-یە، ڕیزەكانی بزوتنەوەكەیان بەجێهێشتووە و كشاونەتەوە. بەڵگەنامەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە…
Total
0
Share