واشنتن هۆشدارییەكی توند بە بەغداد دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت عێراق پابەند بێت بە رێككەوتنەكانی لەگەڵ واشنتن-دا و هیچ لێخۆشبوونێكی نوێ بۆ دابینكردنی وزە نییە كە سبەی كۆتایی دێت.

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نێوان واشنتن و بەغداد هیچ رێككەوتنێكی نوێ نییە سەبارەت بە لێخۆشبوون لە سزاكانی دابینكردنی وزە لە ئێرانەوە.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، لەسەر بەغدا پێویستە بە زووترین كات دەستبەرداری پشتپێبەستن بە سەرچاوەكانی وزەی ئێران بێت و لە تەواوی رێككەوتنەكانی پەیوەست بەو پرسە بكشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری بە سەرۆك وەزیرانی عێراق دابوو كە دەبێت چیدیكە پشت بە ئێران نەبەستێت بۆ دابینكردنی سەرچاوەی وزە، ئەگەرنا وەزارەتەكەی و گەنجینەی ئەمریكا سزای تووند بەسەر بەغداد و ئابوورییەكەیدا دەسەپێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share