رۆبۆتێک بە قەبارەی مێروویەک 22 هێندەی خۆی هەڵدەگرێت

تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی کۆرنێل لە ئەمریکا بەڵێنییان داوە، لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری ساینسدا بڵاوکراوەتەوە، نزیکن لە دروستکردنی رۆبۆتێکی بچووک کە چارەسەری زۆرێک لە کێشەکانی دوای روودانی بوومەلەرزە و لافاو دادەت.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرکەوتوو بوون لە چارەسەرکردنی کێشەی وزەی رۆبۆتێک، بە داڕشتنی سیستمێکی کیمیایی وزە کە دەتوانێت یارمەتی ڕۆبۆتێکی قەبارەی مێروویەک بدات بۆ هەڵگرتنی 22 هێندەی کێشی خۆی، لە هەمان کاتدا بۆ ماوەیەکی زۆر کاردەکات لە هەڵمەتەکانی گەڕان و ڕزگارکردن.

کامیرۆن ئۆبین، لە کۆلێژی سیبلی بۆ ئەندازیاری میکانیکی و فڕۆکەوانی لە زانکۆی کۆرنێل و یەکەم توێژەری توێژینەوەکە، وردەکارییەکانی سیستمە نوێیەکەیان ڕوون دەکاتەوە و لە لێدوانەکانیدا دەڵێت، “ڕۆبۆتەکەمان، کاتێک لە سەرەوە سەیری دەکرێت ، لە پیتی (H) دەچێت، بەم شێوەیە ڕۆبۆتەکە لە سەرەوە دابەش دەکرێت بۆ دوو نیوە، هەر نیوەیەکیان کونە و بەستراوەتەوە بە قاچی پێشەوە و دواوە، کە بە کۆی گشتی 4 قاچی هەیە”.

مێرووەکان هەمیشە بە بەهێزی و بەرگەگرتن ناسراون، ئەوانەش چەند تایبەتمەندییەکن کە تیمەکانی توێژینەوە هەوڵیان داوە لە نانۆ ڕۆبۆتەکاندا دووبارەی بکەنەوە، کە دەکرێت سوودی هەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن کاتێک بوومەلەرزە و لافاو ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد چاویكەوت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق

بابەتی دواتر

سودانی زانیاریی نوێی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share