گوگڵ دەست بەسەر کۆمپانیایەکی سایبەرسیکیوریتیدا دەگرێت

کۆمپانیای “Google LLC” ڕایگەیاند، ڕێکكەوتنێکی واژووکردووە بۆ خاوەندارێتیکردنی کۆمپانیای ” Mandiant Inc”ی تایبەت بە ئاسایشی سایبەری.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ماڵپەڕی “گوگڵ”، بەهای ڕێكکەوتنەکە دەگاتە 5.4 دۆلاری ئەمریکی و پاش تەواوبوونی پرۆسەی خاوەندارێتیکردنەکە، “Mandiant” دەچێتە پاڵ “Google Cloud”.

لە ئێستادا “Google Cloud” کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی بەهێز پێشکەشدەکات، بۆ لابردنی بابەت و ناوەڕۆکە زیانبەخشەکان و ئاسایشی ئەلیکترۆنی، لەگەڵ خاوەندارێتیکردنی “Mandiant”یشدا کار بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی کلاود دەکات، تاکو بتوانێت چەندین شێوازی نوێی پاراستن و ئاسایشی ئەلیکترۆنی پێشکەش بە بەکارهێنەرانی بکات.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ، پاریس و مانچستەر یونایتدی پێکەوە دۆڕاند

بابەتی دواتر

ناسا لە "سێکسکردن لە بۆشایی ئاسماندا" دەكۆڵێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share