بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، سەرکۆنەی هێرشەکەی رۆژی دووشەممەی رابردوو دەکات کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و جەخت پشتگیرییکردنی ئاسایشی عێراق دەکاتەوە.

لە پەیامێکدا ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد رایگەیاند، “بەریتانیا ئیدانەی هێرشەکەی 18ی ئەیلول لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە هەرێمی کوردستان دەکات وە هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووەکان دەکەین”.

جەختیکردووەتەوە، “ئێمە پابەندین بە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و باشترکردنی ژینگەی ئاسایشی ناوچەکە”.

لە رۆژی 18ی ئەم مانگە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایەسەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگەی دژە تیرۆر شەهیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

تیمێكی شاخەوانانی كوردستان دەچنەسەر لوتكەی چیای ئێڤێرێستی بچوک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share