جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرهەڵدەدات کە مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی شەپۆلێکی نوێی پەتای (کۆڤید-19).

توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ڤایرۆسێکی تر بە ناوی (BA.2.86) لەناکاو دەرکەوتووە، کە 35 گۆڕانی تێدایە نەک 2 بۆ 3 دانە وەک ئەوانی تر و جیاوازە لە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و جۆرەکانی تر.

د. میخائیل کۆستینۆڤ، ئەندامی پەیوەندیدار لە ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، “بەدوور نازانرێت لە پاییزدا شەپۆلێکی نوێی (کۆڤید-19) ڕووبدات، چونکە ڕەنگە ئەو ڤاکسینانەی بەکارهێنراون کاریگەر نەبن دژی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا”

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم ڤایرۆسە نوێیە مەترسی لەسەر ئەو کەسانە دروست دەکات کە بەدەست لاوازی سیستەمی بەرگری لەشەوە دەناڵێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
Total
0
Share