لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لەسەر رێگای سەرەکی بەغداد – کەرکوک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کەسێکی دیکەش برینداربوو.

درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – بەغدا و لە نزیک گوندی عوسەج وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ سەرنیشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە بەغدادەوە بەرەو کەرکوک هاتوو و بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بابەتی پێشتر

چین بەدوای 70 تیمساحی هەڵاتوودا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

بایدن: جیهان رووبەڕووی ئاڵنگاریی مەترسیدار دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share