ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات هاوکاریی هەرێم بکات

ئەمڕۆ لە نیویۆرک سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و جەختیان لە بەردەوامبوون لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و داوا لە محەمەد شیاع سودانی کرا هاوکاریی هەرێم بکات.

لە میانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە بەردەوامی بەهێزکردنی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و رێککەوتنی ستراتیژی کردەوە.

وەیری دەرەوەی ئەمریکا هانی حکومەتی عێراقی دا کە بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی بەردەوامی سەرچاوەکانی وزە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و جەختی لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە تورکیاوە کردەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەیاندا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە بەردەوام بێت لە هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری و خۆڕاگری لەو ناوچەیە.

بابەتی پێشتر

یەحیا رەسوڵ: فڕۆکەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە تورکیاوە هاتووە

بابەتی دواتر

بەغداد بۆ لێکۆڵینەوە تیمێکی ئەمنی ڕەوانەی سلێمانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی حەلبوسی دیاریكرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پەرلەمانتاری جێگرەوەی حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق دیاریكرد كە بورهان نەمراوییە و زۆرترین دەنگی…
Total
0
Share