کۆشکی سپیی ئەمریکا جەختدەکاتەوە لە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، راشیگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە.
لە نووسینێکدا جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X رایگەیاندووە، “ئەمریکا پێشوازی لە گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستوور”.
دەشڵێت، “ئێمە بەردەوامین لە پابەندبوونی تەواومان بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و پشتیوانیکردن لە گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختدەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە.