سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی بەسەر خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر و كاری بڕین بۆ 308 پارچە زەویی دیكە بۆ شەهیدانی شەڕی داعش گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی پێشوازیكرد لە شاندێكی پەرلەمانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و مەبەستی سەرەكیی سەردانەكە بەدواداچوون بووە بۆ بابەتی زەوییەكانی تایبەت بە خانەوادە و وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی بەسەرخانەوادەی شەهیدانی سەنگەر باسی لێوەكراوە و وردەكاری كاری بڕین بۆ 308 پارچە زەوی بۆ شەهیدانی شەڕی داعش تاوتوێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ وەڵامێکی باش و کردەیی هەرێمی نەداوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان لەلایەن شاندەکەیەوە کە ڕەوانەی بەغدادیکردووە نیازپاکی نیشانداوە، بەڵام تا ئێستا…
Total
0
Share