بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە ئاستەنگی بۆ دروستكرا

بڕگەی دەنگدان بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵگیرا و کاروان یاروەیس دەڵێت، “لایەنەکان بە پێکهاتەی سونە و شیعەوە دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەن”.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەژێر فشاری هەندێک لایەنی عێراقی بڕگەی دەنگدان بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵگیرا.

وتیشی، “بەبیانووی بەپارێزگاکردنی تەلەعفەر بەرامبەر بە هەڵەبجە، لایەنەکان بە پێکهاتەی سونە و شیعەوە دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەن و لایەنە عێراقیەکان داوادەکەن بڕگەی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە تا کاتێکی نادیار لاببرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە روونیشیكردەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە دانیشتنەکەدا چوونەتە دەرەوە و، ئەگەر سبەی نەخرێتە دەنگدانەوە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەن.

پێشتریش چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەسەر داوای 25 پەرلەمانتار، دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەینێ سێشەممە دواخرا”.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندبكرێت، دوای ئەوەی ئەو بڕگەیە لە دانیشتنی كۆتایی هەفتەی رابردوو بۆ ئەمڕۆ هەڵگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share