شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارینی دەریای سوور بەبڕی جیاواز هەرێمی كوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە بە دوو قۆناغ و قۆناغی یەكەم لاواز دەبێت تاوەكو درەنگانێكی ئێوارەی چوارشەممەو شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە دەبێت، ئەگەر هەیە بڕێكی كەم باران ببارێت کە بەم شێوەیە دەبێت:

گەرمیان و كەركوك لە نێوان ( 2 تا 6 ملم )

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ( 1 تا 4 ملم )

پارێزگای هەولێر و دهۆك لاوازدەبێت.

راشیگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە و لە كاتی بەیانیی هەینی باران نابارێت و قۆناغی دووەم مامناوەند بۆ باش دەبێت و درەنگانێكی ئێوارەی هەینی و شەوەکەی لەگەڵ رۆژی شەممە و تاوەكو بەرەبەیانی یەكشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

باشووری گەرمیان ( 20 بۆ 30 ملم )

ناوەڕاستی گەرمیان ( 10 بۆ 20 ملم )

باكووری گەرمیان و كەركوك ( 8 بۆ 12 ملم )

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ( 8 تا 10 ملم )

پارێزگای هەولێر ( 3 بۆ 6 ملم )

پارێزگای دهۆك ( 1 بۆ 3 ملم )

باسی لەوەش كردووە، لە زنجیرە چیاكانی بەرزتر لە 1500 مەتر ئەگەری بڕێكی كەم بەفر هەیە و رۆژی یەكشەممە كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانت وەربگرە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لینکی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share