وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ مردنێک بەوهۆیەوە نییە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر سامان بەرزنجی رایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا نەخۆشیی کۆلێرا تۆمارکراوە، کۆی گشتیی تووشبووی پشتڕاستکراوە گەیشتووەتە 30 حاڵەت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا تۆمارنەکراوە.

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات، ئەگەر تووشی سکچوون بوون و زانییان پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری وەربگرن.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە وەزیرى تەندروستىی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردن بە دابەشکردنى مووچە لە هەرێم، یەکەم وەزارەت کە مووچەکەى پێدەدرێت وەزارەتى تەندروستی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێرشەکەی سەر گردی ریعایە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکەی گردی ریعایە بڵاوکردەوە. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو، 4ی…
Total
0
Share