حکومەتی هەرێم لەسەر نەوت و مووچە کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە.

بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە تەوەری یەکەم، تایبەتە بە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان وەفدی دانوستانکار و لیژنەی هاوبەشی هەردوولا لەسەر دۆسیەی داهاتی نانەوتی وهەناردنەکردنەوەی نەوت و هەروەها پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی سیستمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ” ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی هەرێم و…
Total
0
Share