مامۆستایان مەرجێک بۆ دەستکردنەوە بە دەوام رادەگەیەنن

ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەو مەرجە دەست بە دەوام دەکەنەوە کە مووچەی زیاتر لە مانگێکیان پێبدرێت.

بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەدوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک بنێرێت بۆ هەرێم، ئێمە بەو مەرجە بایکۆت دەشکێنین و دەست بە دەوامکردن دەکەینەوە، مووچەی سێ مانگ یان مووچەی دوو مانگمان پێبدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گەر دابەشکردنی مووچەکان هەفتەیەکیشیان نێوان بێت، رەنگە مامۆستایان رازی ببن بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بە پێچەوانەوە و بە دابەشکردنی یەک مووچە رازی نابن”.

 

بابەتی پێشتر

داهاتی حەوت مانگی رابردووی عێراق 65 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

خالید شوانی: پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیابكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك خانەقینی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی گرتەوە. بەپێی ناوەندی پێوەرەكانی بومەلەرزە، كاتژمێر 03:12ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی…
Total
0
Share