نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق: پشکنینی خوێن بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ناسینەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، پشکنینی خوێن بۆ کەسوکارەکانیان لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە.

نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق بڵاویکردەوە، “لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی خانمی یەکەمی عێراق تایبەت بە ئەنفالکراوان و کەسوکاریان و پاش پێشکەشکردنی سکاڵاکانی تایبەت بە تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان بە دادگا، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە وەرگرتنی نموونەی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە شاری چەمچەماڵ بکرێت بە مەبەستی ناردنی بۆ تاقیگەکان و ناسینەوەی رووفاتی ئەنفالکراوانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان”.

داوایشیکرد، “کەسوکاری ئەنفالکراوان لەکات و شوێنی دیاریکراوی دواتردا ئامادەبن و هاوکاری تیمەکان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌. لە بارەی ئەو…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چالاکی ئەم هەفتەیەی بەشی ئامێرەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “تیمەکانی قیرتاوکردن و بەشی ئامێرەکانمان، لە رۆژانی…
Total
0
Share