یەكێتی لە كەركوك ژمارە 142 و لە دیالە 12ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێدرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تیروپشكی بۆ هاوپەیمانی و حزب و كاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدا كە بڕیارە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تیروپشكێكی بۆ ژمارەی كاندید و كوتلە و كاندیدە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوو ئەنجامداوە، لە ژمارە 101 تا ژمارە 230، جگە لە ژمارە 156 كە هەستیاری هەیە لەلای عێراقیەكان بەدەركراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای كەركوك ژمارە 142ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێدرا كە

یەكێتی و حزبی شیوعی هاوپەیمانێتییان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك بەناوی ” كەركوك هێز و ئیرادەمانە” پێكهێناوە كە ژمارە 142یان پێدراوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای دیالە ژمارە 120ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێدرا.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: هەر کەسێک دەستکاری پێوەرەکەی بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share