پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتووی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی کـ.ـوشتن لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

دەشڵێت، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵينەوە دەرکەوت کە تۆمەتباری سەرەکی بەرەو شاری دهۆک هەڵاتووە، تیمەکانی بەدواداچوون ڕاستەوخۆ دەستبەکار بوون، لە ماوەیەکی پێوانەییدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک، توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.

ئەوەش دەخاتەڕوو، لە لێکۆڵينەوە سەرەتاييەکاندا دەرکەوتووە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەيەکی خـ.ـوێنداری بووە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share