بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێك لە سنووری ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 7:00 لە گوندی ھۆشیاری سەر بە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، هاوڵاتییەكی ئەو گوندە بەناوی میقداد قادر حەسەن بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە پێیدا دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشتریش چەندین هاوڵاتی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی مین و پاشماوەی جەنگی نێوان عێراق و ئێران و شەڕ و ئاڵۆزیی سنوورەكانەوە گیانیان لەدەستداوە و بەشێكیشیان كەمئەندامبوون.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە سنووری قەزای پێنجوێن، 22ی ئابی ئەمساڵ لەلایەن تیمی تەقاندنەوە (EOD ) ی سەربە بەشی تیمەكانی مینلابەری دەستی و تەقاندنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چالاكییەكان بە چاودێریی تیمەكانی دڵنیایی جۆری، هەشت بۆمبی هێشوویی لەناوبران، بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی كنین و پشكنیینەكان بۆ ئەم جۆرە لەو بۆمبانە بەردەوامە.