دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: بە حەوت مووشەک هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەک

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ بە حەوت مووشەک هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەک.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:20 خولەکی بەیانیی ڕۆژی هەینی بە حەوت مووشەک هێرشکرایە سەر ئەم ناوچانەی خوارەوە:

چوار مووشەک گوندی زڕگوێزەڵەی کردووەتە ئامانج.

یەک مووشەک گوندی قسردی کردووەتە ئامانج.

دوو مووشەک نزیک گردی کوپانی لە قەرەداغ کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت، بەدواداچوونی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوە بۆ زانینی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکان، بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی…
Total
0
Share