شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ شاندی هەرێم گەیشتنە بەغداد و لەسەرەتای سەردانەکەشیاندا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتوون لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشکی هەرێم لە یاسای بودجە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

سەردانی شاندەکەی هەرێم لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و بەو هۆیەشەوە دەوامی زۆرینەی خوێندنگەکان و بەشێک لە فەرمانگەکانی حکومەت بایکۆت کراون.

 

بابەتی پێشتر

میدیایەکی عێراقی: هەرێمی کوردستان بەتەواوی وابەستەی بەغداد بووە و ناچارە خۆی لەگەڵدا بگونجێنێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: زەوی بۆ مرۆڤ سەلامەت نەماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share