شیرین یونس: هەر كات بارودۆخ بگاتە بنبەست چوونی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغداد دەبێتە زەرورەت

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەر كات بارودۆخ بگاتە بنبەست چوونی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغداد دەبێتە زەرورەت و دەشڵێت، “یەكێتی هەموو كات ئامادەیە قوربانی بە خۆی بدات لەپێناوی میللەتەكەیدا”.

شیرین یونس ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر كات بارودۆخ بگاتە بنبەست چوونی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغداد دەبێتە زەرورەت و جێگری سەرۆك وەزیران هیچ كات سڵی لە چوونی بۆ بەغداد نەكردووەتەوە و هەمووجارەكانیش مەبەستی سەرەكی سەردانەكانی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆران و قووتی هاوڵاتییان بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “هاوڵاتییان دەزانن كە ساڵانی رابردوو جێگری سەرۆكی حكومەت بەردەوام لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی نێوان هەرێم و بەغداد بووە، یەكێتی هێزێكی كاریگەرە بابەتی مووچەش كە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ژیانی مووچەخۆرانەوە هەیە بۆ ئەوەش یەكێتی ئامادەیە قوربانی بەخۆی بدات لە پێناوی میللەتەكەیدا بێگومان هاوشێوەی رابردوو لە داهاتووشدا ئەنجامەكەی دەبینرێت”.

بابەتی پێشتر

عەتا ئەحمەد: هیچ مامۆستایەك لەسەر بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن سزانادرێت

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا ئەركی سەربازەكانی لە عێراق و هەرێم بۆ ساڵێكی دیكە درێژكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بۆ سەرۆکی نەوەی نوێ: “پەتی درۆ زۆر کورتە” و دەستی دزەکە کەشف بوو

سەرچاوەیەك لە بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، رایگەیاند،…
Total
0
Share